ئادار 12, 2023 20:22 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی تورکیا باسی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە دەکات

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باشووری ئەو وڵاتە بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە» گیانی لەدەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وای بڵاو کردووەتەوە کە، بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە پارێزگەی شرنەخ لە کوردستانی تورکیا کوژراوە.

بە قسەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی «هامیەت یاڵچنکا»ی ناسراو بە «لەیلا ئامەد» بووە و بەرزترین پلەی سەربازیی پەکەکەی لە تورکیا هەبووە و لە لیستی سووری داواکراواندا بووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «سولەیمان سۆیڵو» وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تویتەری خۆی دا نووسیویەتی: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی «ئابڵۆقە زستان-26»دا کە لە رۆژی 9ی ئاداری 2023 وە لە ناوچە شاخاوییەکانی «بەستەلەر»و«دەرەلەر» لە شرنەخ بەرێوەدەچێت، «هامیەت یاڵچنکا» ناسراو بە «لەیلا ئامەد» کە بەرزترین پلەی سەربازیی پەکەکەی لە نێو وڵات دا هەبووە کرایە ئامانج و کوژرا.

سەرپەیڤ