ئادار 26, 2023 00:22 Asia/Tehran
  • ئەنقەرە: ئەمریکا دامەزرێنەری زۆربەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهانە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، ئەم ڕاپۆرتەی ئیدانە کردو و ڕەتی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵدەریی ستار، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دامەزرێنەری زۆربەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهانە و ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکا دامەزرێنەر و لایەنگری گروپی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و پارتەکەی فەتحوڵا گوێلەنە.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ کە لەلایەن ئەمریکاوە ئامادە کراوە،ڕەوایەتیی نییەو متمانەی پێ ناکرێت،هەروەها ڕاپۆرتەکە بەپاڵنەری سیاسی بڵاوکراوەتەوەو  بە تەواوی دوورە لە ڕاستی.

دەزگای دیپلۆماتیکی تورکیا ڕاشیگەیاند کە ئەنقەرە ئەو ڕاپۆرتەی مافی مرۆڤ کە ئەمریکا ئامادەی کردووە بە جددی وەرناگرێت، چونکە زانیاری ناڕاست و بانگەشەی بێ بنەما لەبارەی تورکیاوە لەخۆدەگرێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە: تورکیا ئەو بانگەشانەی لەم ڕاپۆرتەدا کراوە بە بێ بنەما و لایەنگرانە دەزانێت و شەرمەزاری دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرەنگاربوونەوەی هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی و ناوچەکەی بە پێویست زانیوەو ڕایگەیاندووە: لەم ڕاپۆرتەدا تەنیا بەشێک لە هێرشە تیرۆریستییەکانی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە تورکیاو پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەم ڕێکخراوەیە بە قەبارەیەکی حاشا ھەڵنەگر لەخۆی گرتووە لە کاتێکدا باس لە کردەوە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن لقی سوریای ئەم گرووپە تیرۆریستییە نەکراوە.

سەرپەیڤ