ئادار 30, 2023 23:16 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان باسی ئەگەری سەردانی پوتین بۆ تورکیای کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەنگە «ڤیلادیمیر پوتین»ی هاوتا ڕووسیەکەی لە مانگی ئاپریلی داهاتوو سەردانی تورکیا بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ٢٧ی ئاپریلی داهاتوو بۆ وەڕێخستنی ھێزگەی ئەتۆمیی «ئاکۆیۆ» سەردانی ئەو وڵاتە دەکات، یان لە ڕێگەی سیستەمی پەیوەندیی ئۆنلاینەوە بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکات.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لێدوانەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا دوای ئەوە هاتبوو کە پێشتر ڕایگەیاندبوو، بڕیارە لە ٢٧ی نیسانی ئەمساڵدا سووتەمەنیی ئەتۆمی لە ھێزگەی ئەتۆمیی «ئاکۆیۆ» لەم وڵاتەدا بکرێت.

 گرێبەستی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە سەبارەت بە دروستکردنی ھێزگەی ئەتۆمیی «ئاکۆیۆ» لە نزیک شاری «مێرسین»ی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ واژۆ کرا. تێچووی ئەم ھێزگەیە بە چوار یەکەی کارەبا و توانای ١٢٠٠ مێگاوات  نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

سەرپەیڤ