نیسان 15, 2023 17:16 Asia/Tehran
  • ئەردوغان خوازیاری ئامادەکردنی دەستورێکی نوێ بوو

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاھەنگی دروستکردنی خانوو و ڕادەستکردنیان لە پارێزگای دیاربەکر ڕایگەیاند: با دەستورێکی نوێ و مەدەنی و ئازادیخوازانە دابمەزرێنین کە خەونی هەموو گەلی تورکیا لەخۆبگرێت، ئەمە داواکارییەکە بۆ تەواوی ٨٥ ملیۆن حەشیمەتەکەی تورکیا.

ئەردوغان لە میانی وتارێکدا لە دیاربەکر ئەو هەزاران کەسەی کرد کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) کوژراون و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گروپە بیر لە پشتیوانیکردنی جەماوەری کورد ناکاتەوە چونکە ئەوانە بکوژ و تیرۆریستن و لە بەرژەوەندیی هەر لایەنێک کە پشتگیرییان لێ بکات، کار دەکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە وڵاتەکەی سیستمێکی سیاسی قبوڵ ناکات کە کڕنۆش بۆ ئەوانی تر بکات، وتیشی: تورکیا ھەروەھا ئەو سیاسەتانەش ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن گروپە "تیرۆریستییەکان"ی وەک پەکەکە و ڕێکخراوی گوێلەن دیاری دەکرێن کە خەڵک بە هۆکاری کودەتاکە سەرنەگرتووەکەی  ساڵی ٢٠١٦ ی دەزانن.

سەرپەیڤ