نیسان 17, 2023 07:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە پارێزگای وانی تورکیا

پێکدادان لە ناوچەی «ئەرجیش»ی سەر بە پارێزگای وان، بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەوانە کەسێک بە ناوی نھێنیی «ھەژار ڕۆنیا» کە لە لیستی شینی تاوانبارانی داواکراودا بووە.

بەپێی کەناڵی هەواڵیی TRT، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، جموجۆڵی ھێزەکانی (پەکەکە) بە ھۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێری کراو پێی زانرا ، ئینجا دەستبەجێ تیمێکی هێزی تایبەتی ژەندەرمەی پارێزگای وان ڕەوانەی ناوچەکە کرا.

حکومەتی تورکیا گروپی پەکەکەو لقە لاوەکییە پەیوەندیدارەکانی، لەوانە یەپەگەی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دا داناوەو بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپانە، جگە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوخۆی تورکیا، سنووری وڵاتانی سووریا و عێراقیش دەبەزێنێ و ئۆپەراسیۆنیان تیادا ئەنجام دەدا کە ئەمەش ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی بەربڵاوی جەماوەرو حکومەتەکانی ھەردووک وڵاتەکەی لێ کەوتووەتەوە داوای کۆتایی هێنان بەم داگیرکارییانەی تورکیا دەکەن.

هاوکات «سولەیمان سۆیلو» وەزیری ناوخۆی تورکیا پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە پارێزگای وانی ڕاگەیاند و نووسی: لە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تەنانەت یەک تیرۆریستیش لە شاخەکانی تورکیا نامێنێت.

سەرپەیڤ