نیسان 20, 2023 19:44 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان سبەینێ هەینیی لە تورکیادا کرد بە جەژن

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، سبەینێ هەینیی کە لە وڵاتەکەی دا وەک ڕۆژی جەژنە ڕەمەزان دیاری کراوە، پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ،«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەمساڵ لە بەر ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە «قارەمان مارەش» ڕووی دا، تورکیا لە مانگی ڕەمەزان دا تازیەبار بوو.

ئەردوغان وتیشی: دەوڵەتەکەی لەم مانگەدا، لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی بە تەنیا نەھێشتەوەو بۆخۆشی چەند جارێک بۆ ھاوسۆزی لەگەڵ لێقەوماوان سەردانی ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی کردووەو قوڵینگعی دروست کردنی خانووی بۆ لێقەواماونی دەستی بوومەلەرزە بە زەوی دا داوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: حکومەت و گەلی تورکیا پێکەوە کاردەکەن بۆ دانانی مەڵهەم لەسەر برینەکانی بوومەلەرزەلێدراوان،لە ئێستادا بەشی ھەرە زۆری کاری ھەڵگرتنی داروپەردوو ئەنجامدراوە و دروستکردنی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونیش دەستی پێ کردووە.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» هەروەها بەڵێنی دا کە پلانی حکومەتەکەی بریتییە لە دروستکردنی ٦٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، لەو ژمارەیەش ٣١٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی ساڵێکدا ڕادەستیان دەکرێت.

سەرپەیڤ