نیسان 24, 2023 14:01 Asia/Tehran
  • دانوستانی چوارقۆڵیی نێوان ئێران، تورکیا، ڕووسیا و سوریا

ئەنقەرە بەڕێوەچوونی دانوستانی چوارقۆڵی لە نێوان وەزیرانی بەرگریی ئێران و تورکیاو ڕووسیا و سوریای لە مۆسکۆ ڕاگەیاند.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و لقەکانی دیکەی پەیوەندیدار بەم گرووپەی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و بە بیانووی شەڕکردن لەگەڵ ئەندامەکانیان، ناوچەکانی باکووری عێراق و سووریای سەرباری دژایەتیی بەغدا و دیمەشق داوەتەبەر هێرشی نایاسایی خۆی.

ھەر لەم ئاراستەیەدا پێنجشەممەی ڕابردوو، «خولوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەو هێرشانە لە باکووری عێراق و سوریا کردەوەو بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئەمریکا بکات، ڕایگەیاند کە، گرنگ نییە کێ پشتیوانیی پەکەکەی دەکات و، چەک و تەقەمەنی و یان کۆپتەریان داداتێ ، شەڕی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی ئەم پارتە کۆتایی نایەت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرگری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری و سەرۆکی ڕێکخراوی ھەواڵگریی ئەم وڵاتە «میت»، کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا و سوریا لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ