دانپێدانانی ئەندامێکی "پەکەکە" سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا
حوزهیران 07, 2023 21:46 Asia/Tehran
ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دانی بە پەیوەندیی ئەم پارتە لەگەڵ ئەمریکادا نا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە، ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)، بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی ئەم پارتە لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئێمە بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لە سووریا و عێراق کەڵکمان لە کۆپتەری ئەمریکی وەر دەگرت.
ئەم ئەندامەی پەکەکە کە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کرد وتی: هێزەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی کارا دەبینن لە هاوکاری و یارمەتیدانی توخمەکانی پەکەکە.
ئەم ئەندامەی پەکەکە کە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە، وتوشیەتی: هێزەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی کارا دەبینن لە هاوکاری و یارمەتیدانی ھێزەکانی پەکەکە.