ئاب 31, 2023 20:12 Asia/Tehran
  • سێ سەربازی توركیا لە زاپ كوژران

پەکەکە رایگەیاند: لە چەند چالاكییەكمان دژی هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستانی عێڕاق، سێ سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پەکەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە رۆژانی 29 و 30ی ئابی 2023دا، لە سێ چالاكیماندا دژبە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، سێ سەربازی توركیا كوژراون و لە چالاكییەكی دیكەشدا سەربازێك برینداربووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆش 31ی ئاب لە چالاكییەكدا لە ناوچەی زاپ، شۆڤڵێكی سوپای توركیا كە ویستویەتی سەنگەرەكانی پەکەکە تێكبدات، هێرشی كراوەتەسەرو لەكارخراوە.

 

سەرپەیڤ