ئه‌یلوول 10, 2023 19:38 Asia/Tehran
  • تورکیا هێزی نوێی سەربازیی ڕەوانەی سووریا کرد

هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی بە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، ڕەوانەی باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی یۆرۆنیوز، سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە زیاتر لە ۱۷ ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری لۆجست و زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، لە دەروازەی سنووریی کفرلوسین-ەوە چوونەتە ناو خاکی سووریاوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیش بەرەو میحوەرەکانی ئەلبارا و کەنەسفەرە بەڕێکەوتوون لە هوندەواری باشووری ئیدلب.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، کاروانەکە ۱۰ زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لە بارهەڵگرەکانیان، کە ئامێری هەڵکەندنی قورس و بەربەستی کۆنکریتی و ژووری چیمەنتۆی ئامادەکراویان هەڵگرتبوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە میحوەرەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باشووری ئیدلب، ئەمەش دوای ئەو پەرەسەندنە سەربازییە بەرفراوانەی کە لەم رۆژانەی دواییدا بەخۆیەبینیوە.

 

 

 

سەرپەیڤ