شوبات 03, 2024 08:00 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری میدیایی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وتی کە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٦٣ ئەندامی پەکەکە لە کوردستانی عێراق کوژراون.

دەریاسالار "زەکی ئاک تورک"، ڕاوێژکاری میدیایی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە لێداوانێکدا لە کۆڕی هەواڵنێران لە باڵاخانەی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەدا ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٦٣ ئەندامی پەکەکە و لە یەکی ژانڤییەوە ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٢٥٤١ ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەیە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژراون. ناوبراو وتیشی: تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو ١٣ جار پەلامای هێزە چەکدارەکانی تورکیا دراوە لە باکووری سوریا. هێزەکانی تورکیا دەسبەجێ وەڵامی ئەو پەلامارانەیان دایەوە و ٤٢  ئەندامی یەپەگەیان کوشتووە. بەم چەشنە ژماری کوژراوانی ئەم ڕێکخراوەیە لە یەکی ژانڤییەی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا گەیشتە ١٧٠٤ کەس. ئاک تورک راشکاوانە رایگەیاند: لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٣٦٢٩ تێپەڕینی نایاسایی لە سنوورەکانی تورکیا ناس کراوە. لەم ماوەیەدا ١٨٨ کەس لەوان ٦ ئەندامی کۆمەڵی فەتوو و ئەندامێکی داعش کاتی تێپەڕینی نایاسایی لە سنوور ناس کران و دەستبەسەر کراون. هەروەها پێشگری کراوە لە تێپەڕینی ٣٤٤١ کەسی دیکەیش.

ڕاوێژکاری میدیایی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا  وتی: بەم چەشنە ژماری کەسانێک  کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە لە کاتی تێپەڕینی نایاسایی لە سنوورەکانی تورکیا گیراون، گەیشتۆتە ٦٨٦ کەس. ژماری کەسانێکیش کە پێش تێپەڕینی نایاسایی لە سنووری ناس کراون و گیراون گەیشتۆتە ١٨ هەزار و ٥٩٤ کەس.

سەرپەیڤ