شوبات 19, 2024 08:00 Asia/Tehran

پۆلیسی تورکیا ١٢٠ کەسی بە تۆمەتی ڕێپێوانی نایاسایی و پشتیوانی کردن لە پەکەکە و یەپەگە قۆڵبەست کرد.

"عەلی یەرلی کایا" وەزیری ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامەیەک باسی گیرانی ١٢٠ کەسی کرد لە چەن پارێزگایەکی تورکیا  بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە و یەپەگە و پڕوپاگاندا بۆیان. هەر لەم ئاراستەیەدا نیوەشەوی ڕابردوو چەن هەڵمەتێکی هاوکات بۆ گرتنی ئەم کەسانە لە پارێزگاکانی "ئفیون"، ئانکارا، ئایدین، بینگۆل، هەکاری، هاتای، ئیزمیر، قارس، قەیسەرییە، قوجائەلی، قونیا، مەلاتیا، ماردین، سیرت، ئورفا و دێرسیم ئەنجام درا.

بە پێی قسەکانی یەرلی کایا لەم هەڵمەتەدا ١٢٠ کەس گیراوان  و دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەک چەکی نایاسایی و کەرەستەی ئێلێکترۆنیک لە شوێنی نیشتەجێبوونیان. 

لە هەواڵێکی دیکەدا ، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەیەک کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی خۆی بە ناوی "ساڵح ئای" لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی ناسراو بە پەنجەقوفڵ لە هەرێمی کوردستانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: سەربازێکیش بریندار بووە و خێرا گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ