نیسان 03, 2024 13:00 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا باسی کوژران و بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک دەکەن بە هۆی ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەستەموڵ کەوتەوە.

ئەم ژێدەرانە ڕایگەیاند کە ئاگر لە گەڕەکی "غایرەت تەپە" لە ناوچەی بەشیکتاش لە ئەستەموڵ ڕوویداوە و بە هۆی ئەوەیش 29 کوژران و یەک کەسیش بریندار بوونە کە دۆخی تەندرووستیی ژمارێک لەوانە گەلێک نالەبار و ناجێگیرە.

فەرمانداری ئەستەمووڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە باڵاخانەیەکی شازدە نهۆمی لە ناوچەی "بەشیکتاش" لە بەشی ئەورووپایی  ئەم شارەدا ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی قایممەقامی ئەستەموڵ، دۆخی تەندرووستیی ژمارێک لە بریندارانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ناجێگیرە و ئەگەری زۆر بوونی هەژماری کوژران لە ئارادایە.

سەرپەیڤ