خۆپیشاندان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە لە ئیستامبووڵ"ی تورکیا
چەند بنیاتێکی تورکیایی بەئامانجی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە، لە کەوشەنی مزگەوتی فاتیح ی ئیستامبووڵی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانێکیان وەڕی خست کە تێیدا بەدانی دروشمی لایەنگری لە غەزە و خۆڕاگریەکەی، خوازیاری شکاندنی گەمارۆی سەر ئەو کەرتەو ڕاگیرانی شەڕی کۆمەڵکوژی بوون.
ئەو کۆبوونەوە بە دروشمی خەڵک لە ڕۆژی جێژنیش هەر لە بیری غەزەدان و لە سایەی غەزەی بریندار دا هی٧چ جێژنێک لەئارادا نیە، لە ئیستامبووڵ و بە بەشداری بەربڵاوی هاووڵاتیانی تورکیایی هاووڵاتی وڵاتانی تری ئیسلامی لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
خەڵک لەنێو تەکبیروتنەکانی جێژنی قوربان دا دروشمگەلێکیان بۆ لایەنگری لە غەزەو خۆڕاگریەکەی دا داواشیان لە کاربەدەستانی فەرمی وڵاتەکەیان کرد هەڵوێستی شێلگیری خۆیان بەرامبەر بە ڕاگرتنی شەڕی کۆمەڵکوژی غەزە ڕەچاو بکەن.
ئەو خۆپیشاندەرانە پێداگریان کرد کە غەزە بەتەنیا نیەو ئێمە هاتووین کە بە خەڵکی جیهانی ئیسلام رابگەیەنین کە پێویستە وەک موسوڵمان ڕاپەڕین و لە خەوی بێخەمی ڕابین و براکانمان ڕزگار کەین.
خۆپیشاندەرێکیان وتی: ئێمە هەمووکات دۆعا دەکەین بۆ براکانمان لە غەزەو بەشداریمان کردوە لەم خۆپیشاندانەدا کە وڵاتانی ئیسلامی یارمەتیدەری غەزە بن.
هیواداریشین خەڵکی فەلەستین بە خێرایی سەرکەوتوو بن و موسوڵمانانی جیهان یەک بگرن غەزەو قودس و سەرجەمی وڵاتانی ئیسلامی لە چنگی ڕژیمی زایۆنیست و ئەمریکا رزگار بکەن.