حوزه‌یران 20, 2024 14:10 Asia/Tehran

بە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی کانی و سگێری لە چیای مەتینای شاری ئامێدی ئاگرکەوتنەوەیک ڕووی دا و هەتا ئێستاش نەکوژاوەتەوە .

نزار سەرگوڵی دێداری گوندی ئامێدی  وتی :  ئەو ئاگرکەوتنەوە  لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووەوە  ڕووی داوە  و هەتا ئێستاش کونتڕوڵ نەکراوە . سەدان داری ناو دارستانەکانیش و باغەکانی دانیشتوانی  ئەو دوو گوندەش لە ناو ئاگردا سووتان .

بە وتەی دێداری ئەو گوندە ناوچەکە کوێستانیە و کونتڕڵی ئاگرەکەش دژوارە . دانیشتوانی ئەو گوندانە لە هەوڵدان کە ئاگرەکەی  بکوژننەوە  چۆنکوو تیمەکانی  ئاگرگوپێنەوە  ناتوانن  بڕونە ناو ئەو ناوچانە .  ئەوە بو ماوەی دوو ساڵە کە بە هۆی ئوپڕاسیونەکانی تورکیا و جێگیر بوونی ەێزەکانی  ئەو وڵاتە  لە گوندی سگێری لە دەڤەری ئامێدی  ئەو ناوچە بە ردەوام  شایەتی شەڕ و تێکهەڵچوونە  و تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەڕانە  شەش جار ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە .

سەرپەیڤ