بۆردومانی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە
فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە باکوری عێراق بۆردومان کرد.
وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە لەمیانەی هەڵمەتێکی ئاسمانی بۆسەر بنکەو بارگەکانی پەکەکە لە بەرزایەکانی قەندیل چوار ئەندامی ئەو گروپە تیرۆریستیەیان کوشتوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیادا وتراوە ئەو هەڵمەتە ئاسمانیە بەئاراستەی مادەی ٥١ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەپێی مافی بەرگری ڕەوا بەرێوە چوەو تێیدا هیچ زیانێک نەگەیشتۆتە شوێنەراری مێژویی و کەلتوری و خەلکی سڤیل.
لە کۆتایی ئەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەروا بەردەوام دەبن لەسەر خەباتی بێ وچان و کارامەیان بەئاراستەی بنکۆڵکردنی بەتەواوی ئەو ڕەشەکوژانە.
هەڵمەتی چەکدارانی تورکیا بەناوی پەنجەی قوفڵ لە بەرزایەکانی ئاوشین - باسیان - زاب و متینای سەر بە پارێزگەکانی دهۆک و کەرکووک لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاویەوە هەروا بەردەوامە.