ئاب 01, 2024 10:10 Asia/Tehran
  • پەیامی

سەرۆکی پێشوی پارتی دیموکڕاتیکی گەلانی تورکیا لە پەیامێکدا و بەئاراستەی کاردانەوە بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە نووسی ئەو ژیانەی کە لە خٶراگری بەرامبەر بە زۆرداری دا تێپەرێ بڕمانایە.

"سەلاحەدین دیمرتاش"ی سەرۆکی پێشووی هەدەپە سەرەخۆشی کرد بەبۆنەی تیرۆری ئیسماعیل هەنیەوەو لەپەیامێک بەو بۆنەوە نووسی ئەو ژیانەی کە لە خٶراگری بەرامبەر بە زۆرداری تێپەرێ  پڕماناو جێگەی ڕێزگرتنە.

هەنیە سەرۆکێکی گەلی فەلەستینە کە بۆ هەمیشە لە یادو بیرەوەری دا دەمێنێتەوەو ڕژیمەکەی نەتانیاهۆش زۆر لەمێژە کە سنووری پێشێلی یاساو بەدڕەوشتی و قێزەونی بەزاندوەو هەربۆیە کوشتنی ناجوانمێرانەی هەنیە شەرمەزار دەکەم و داوا دەکەم کە خوای مەزن لێی خۆش بێ و سەرەخۆشیش دەکەم لە گەلی فەلەستین و بنەماڵەکەی.

سەرپەیڤ