ئادار 01, 2025 21:36 Asia/Tehran

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  لە کاردانەوە بە بانگەوازی ئەم دواییەی ڕێبەری په که که ، عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئاگربەستی ڕاگەیاند.

ئه نجومه نی سه ر کردایه تی (پەکەکە) ڕایگەیاند، لە وەڵامی داواکارییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە ئەمڕۆوە ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و بانگەوازەکەی ئۆجالان بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەزانێت و ڕاستەوخۆ پابەندە بەم بانگەوازە و بە پێی بنەمای پێویست و پێداویستییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت  و هەوڵ دەدات بە ڕێبازێکی سیاسی دیموکراسی  بە ئامانجەکانی  بگات و هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای هەر پەلامارێک کە ڕەنگە ئەنجام بدرێت، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێ ناکەن لە لایەکی دیکەوە، بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چەکداماڵین و دامەزراندنی ئاگربەست لەگەڵ تورکیا،  لە ئاستی ناوچەدا  پێشوازی لێکرا.

هەندێک لە شارەزایان ئەو  بانگهێشتەی ئۆجەلان بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی دەزانن نەک تەنیا لە سیاسەتی ناوخۆی تورکیا بەڵکو لە  ئاستی ناوچەکەشدا، چونکە پەکەکە بە دە هەزار هێزەکەیەوە ساڵانێکە کاریگەری لەسەر ڕووداوەکانی تورکیا هەبووە، هەروەها سوپای تورکیا بە بیانووی سەرکوتکردنی ئەم گروپە بەشێکی زۆری عێراق و سوریای داگیرکردووە. بەرپرسێکی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە دانانی چەک هەنگاوێکی ئەرێنی بووە، بەڵام دەبێت دڵنیایی بدری  لەوەی کە پرسی کورد نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەو پرسە ببێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی  فەرمانە کاریەکانی لایەنە بیانییەکان.یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە بانگهێشتی ئۆجەلان کرد.

"عیمران کەرکوش"، ئەندامی هاوپەیمانی ده وله تی  یاسای عێراق، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکارییەکەی ئۆجالان بۆ داماڵینی چەکی  پەکەکە وتی کە ئەم داواکارییە  ڕێگاچارەیەکی  ڕاستەقینە یه و هەموو بیانوویەک لە تورکیا  بۆ بەردەوامبوونی ئامادەبوونی سەربازی لە عێراقدا لەناو دەبات  ناوبراو وتی بە هەڵوەشاندنەوەی  پەکەکە  تورکیا بیانویەکی بۆ  دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە عێراقدا نامێنێت .

هزرگەی  ئەمریکەن  ئینتر پرایز لە شیکردنەوەیکدا نووسی  "تورکیا چەندین جار داوای لە  پەکەکە کردووە چەکەکانی دابنێت، بەڵام هەر جارێک دوای پاشەکشەکردنەکە، سەرکوتێکی زیاتر دەستیپێکردووە. دوای بڵاوبوونەوەی پەیامی ئۆجالان سەبارەت بە ئاشتی و داماڵینی چەکی پەکە کە، سوپای تورک  شەش جار ناوچە سنووریەکانی کوردستانی بۆردومان کردووە".

سەرپەیڤ