وشداری قەرەیلان به حکومهتى تورکیا
ئادار 18, 2025 18:10 Asia/Tehran
ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە پهیامێکی ئاراستهى حکومهتى تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی تورکیا دەرفەت بە ئۆجەلان بدات بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوە ببات.
موراد قەرەیڵان وتیشی، "بێتوو تورکیا ئەوە نەکات، پرۆسەی چارەسەر دەگاتە چەقبەستوویی. ناوبراو سەبارەت بەلێدوانی وەزیری بەرگریی تورکیا کە ڕایگەیاندبوو، "نابێت پەکەکە باسی ئاگربەست بکات و دەبێت دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێتهوه، وتیشی:"ئەو جۆرە ڕەفتارو لێدوانانە گونجاو نین و دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی چارەسەری و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت، ئێمە بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەین.