ئادار 21, 2025 21:00 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتیەکان لەناوچە جیاجیاکانی تورکیا

سەرەڕای قەدەغەکان خۆپیشاندانی ناڕازایانە بە گرتنی ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو شارەوانی ئەستەمۆڵ لە شارە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە و گرتنی ناڕازاین درێژەی هەیە .

 بە دوای  سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی  لە تورکیا  دوای گرتنی  ئەکرەم ئیمام ئوغڵو  شارەوانی ئەستەموڵ  و کەسایەتی نەیاری  ڕەجەب تەیب ئەردوغان خەڵکی تورکیا سەرەڕای  قەدەغەکان  جارێکی دیکە  هاتنە سه ر شەقامەکان. پارێزگارییەکانی ئەزمیر   و ئانکارا بە دەر کردنی بەیاننامەگەلی جیاجیا بەڕێوە چوونی  هەر جۆرە  کۆبوونەوە  و خوپیشاندان لەو پارێزگانەی بۆ ماوەری  5 ڕۆژ   قەدەغە  ڕاگەیاند بەڵام  ناڕازیان  لە  شارە جوراوجورەکان درێژە ئەدەن بە   ناڕەزایەتیە دژە حکومەتیەکان و لە بڕێک  لە ناوچەکانیش  بە تایبەت  لە زانکوکان لە گەڵ پولیس تێکهەڵچوون و 6 هێزی پولیس بریندار بوون  هەروەها زورێک لە ناڕازیان بەرەو   نووسینگەی   شارەوانیی  ئەستەموڵ  ڕێپێوانیان کرد . حکومەتی تورکیا 37 کەسیان  بە هۆی  بڵاو کردنەوەی پوست لە سوشیاڵ مێدیادا  سەبارەت بە   گرتنی  شارەوانی   ئەستەموڵ  دەسگیر کرد .ئێستا حکومەت بەدوای 224  گومانلێکراوی  دیکەدا دەگەڕێت، بەرەبەیانی  چوارشەممە، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و  خەنیمی سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری ئێستای تورکیا، دوای ئەوەی ماڵەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی و پەیوەندی بە تیرۆرەوە پشکیندرا، بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، ئیمام ئۆغڵو تا ڕۆژی یەکشەممە دەستبەسەر دەکرێت بۆ لێپرسینەوە. بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ڕەخنەکانی ڕەتکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆپۆزسیۆن لەبری وەڵامدانەوەی تۆمەتەکانی گەندەڵی، هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک دەدات بە دروشمی سیاسی.

سەرپەیڤ