پەلاماری بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە
ئادار 28, 2025 16:50 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەزار جار پەلاماری بنکەکانی پەکەکەیان داوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی ڕابردوو رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە هەفتەی رابردوودا لە نێو خاکی عێراق و سوریادا ئەنجامدراون، ١٤ ئەندامی PKKـیان کوشتووە.
زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا، بە پشتڕاستکردنەوەی هەزار پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر بنکە و هێزەکانی پەکەکە و هەروەها بە بێ ئاماژە بە پرۆسەی ئاشتی لە ناوخۆی تورکیادا ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارانەیان هەر بەردەوام دەبن. لیوا زەکی ئاکتورک ئاماژەی بەوەش کرد کە لە یەکەمی دێسەمبرەوە تا بە ئەمڕۆ ٥٣٧ ئەندامی پەکەکە کوژراون.