وشدار و پەیامی ئەندامێکی کەجەکە بۆ تورکیا
کۆما جڤاکێن کوردستانێ ناسراو بە کهجهکه ڕایگەیاندووە، "تا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەریان بەردەوامبن، کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندەوە نابەستن"، هۆشداریشی داوە کە بێتوو هەنگاو نەنرێت بۆ پرۆسەکە، ناتوانین بەم شێوەیەی ئێستا بوەستن".
مستەفا قهرهسو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی (کەجەکە) لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان ڕابگرێت و خودی عەبدوڵڵا ئۆجهلانیش کۆنگرەکە بەڕێوە ببات. قهرهسو بە پێویستى زانیوه، "دەسەڵات قسەکانی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بەجێ بگەیەنێت و پەرلەمان پرۆسەکە بخاتە نێو چوارچێوەی یاسایی."
ماڵپەڕی خەبەرتورک ڕایگەیاندوە، چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی نیساندا کۆنگرەی پەکەکە بە مەبەستی چەکدانان بەڕێوەبچێت، بەرلەوەش وهفدى ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەچەند ڕۆژی ئاییندەدا، ناوەندی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕێکەوتێک بۆ دەم پارتی دیاری دەکات.
هەر لەم پێناوەدا؛ "توولای هاتەم ئوغللاری" هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند؛ حکومەت هیچ هەنگاوێکی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەڵنەگرتووە و پێویستە لە پەرلەماندا بەلەزوبەز کۆمسیۆنێک بۆ ئەم مەبەستە پێک بێت.