May 02, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • گیرانی ٣٥ گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سی و پێنج گومانلێکراوی سەربە گرووپی ترۆریستیی داعشیان لە چوار پارێزگای ئەو وڵاتە قۆڵبەست کرد.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەپێی بڕیاری داواکاری گشتیی ئەزمیر بۆ دەسبەسەرکردنی ٤٥ گومانلێکراوی هاوپێوەند بە گرووپی ترۆریستیی داعش، هێزە ئەمنییەکان شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی هاوکات لە پارێزگاکانی ئەزمیر، ئادانا، عوسمانیەو مانیسا ٣٥ گومانلێکراوی داعشیان قۆڵبەست کردو ئۆپراسیۆن بۆ گرتنی نۆ گومانلێکراوی دیکە هەروا بەردەوامە. 

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەو کەسانە لە شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریاو عێراق لەپەیوەندیدا بوون و جگە لە ڕاکێشانی هێز و یارمەتیی دراڤی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەیان بۆ داعش دەکرد. هەروەها لە حەشارگەی گیراوان، ژمارێک چەکەمەنی و بڕێکی زۆر بەڵگەو سەنەد دەستیان بەسەر داگیراوە.

سەرپەیڤ