شوبات 01, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • تووشبوون بە شێرپەنجە!!!
    تووشبوون بە شێرپەنجە!!!

شێرپەنجە نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە بە هۆی ئەم نەخۆشییە تۆمۆرێکی بەدخیم لە خانەکانی لەشدا بە چەشنی نائاسایی دابەش دەبن و پەرە دەستێنن و خانە ساغەکان لە ناو دەبن.

رێژەی تووشبوونی منداڵانی سوریی بە شێرپەنجە لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی ناوخۆ لە سوریا بەرز بووەتەوە.نێجدەت نەهمە، لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستی سوریا وتی، ژمارەی نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سوریا لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی 2011وە لەم وڵاتەدا پەرەی سەندووەو نەخۆشان بۆ دابین کردنی دەرمانی پێویستیش تووشی گرفتی جیاجیا بوونەوە.

شوێنهاتەکانی شەڕ لەسەر پەرەسەندنی تووشبوونی منداڵانی سوریی بە شێرپەنجە

نێجدەت نەهمە وتیشی، شەڕ و بایکۆتی ئابووریی بووەتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتیی لە سوریا سەتا حەفتای دەرمانەکانی پێویستیان نەبێ و خەرجی ئەو دەرمانانە بێتو لەلایەنی سێهەم بکردرێ، یەگجار زۆرە.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی سوریا جەختی کردەوە، تیرۆریستان و ئەو وڵاتانەی داکۆکیان لێدەکەن، بەردەوام دژی کەسانی مەدەنیی شەڕ دەکەن و بوونە هۆی ئەوەی دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە راژەکاریی دەرمانی لەوان دەرمانی نەخۆشیی شێرپەنجە کەم ببێتەوە بەڵام دەوڵەتی سوریا تەواوی هەوڵەکانی بۆ رێگریی لە دروستبوونی قەیرانێکی پزشکیی لەم وڵاتە خستووەتە گەڕ.

بەرزبوونەوەی ژماری منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە لە موسڵ

 

هەروەها سەرچاوە دەرمانییەکانی موسڵ رایانگەیاند کە ژماری منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە لەم شارە بە رادەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. ئەم سەرچاوانە هۆکاری ئەم پرسەیان گەڕاندەوە بۆ نەبوونی دەرمان و کەل و پەلی پزشکیی لە نەخۆشخانەکانی شاری موسڵ.

بەرزبوونەوەی ژماری منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە لە موسڵ

 

سەرچاوە خۆجێییەکانی موسڵ لەم بارەیەوە وتوویانە ئەندامانی تەکفیریی داعش دەرمانگەلێکیان لە نێو ئەم شارە بڵاو کردووەتەوە تا خەڵک لەگەڵ خۆیان هاوڕێ بکەن بەڵام پاش حەفتەیەک ژمارێ لە منداڵانی ئەم شارە بەهۆی دەکارهێنانی ئەم دەرمانانە گیانیان لەدەست داوە.
 

بەرزبوونەوەی ژماری منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە لە موسڵ

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوەندە تەندروستییەکانی موسڵ پاش زاڵ بوونی تاقمی تەکفیریی داعش بەسەر ئەم شارە لەلایەن ئەم تاقمەوە تاڵان کراون.

بەخواردنی ئەمانە پێشگریی بکەن لە تووش بوون بە شێرپەنجە :

 

بەخواردنی ئەمانە پێشگریی بکەن لە تووش بوون بە شێرپەنجە:
1. تەماتە: خواردنی تەماتە مەترسیی تووش بوون بە شێرپەنجەی سینگ پاش تەمەنی 50 ساڵیی کەم بکەنەوە.
2. ماسی: خواردنی ماسی ئازاد پێشگریی دەکا لە تووش بوون بە شێرپەنجەی سینگ، پرۆستات و کولون.
3. زەیتی زەیتون: فێنۆلی تێدایە کە تووش بوون بە شێرپەنجە وەدوادەخا.
4. بەهارات و کاری: ئێوە لە بەرامبەر شێرپەنجە دەپارێزێ.

بەخواردنی ئەمانە پێشگریی بکەن لە تووش بوون بە شێرپەنجە

5. کەلەم بروکلی: خواردنی رادەیەکی زیاتر لە کەلەم بروکلی ئێوە لە شێرپەنجە دوور دەکاتەوە.
6. سۆیا: رۆڵێکی زۆر کاریگەری لەسەر پێشگریی لە تووش بوون بە بە شێرپەنجەی سینگ و پرۆستات هەیە.
7. چا: چای سەوز و سپی رێگای تووش بوونی خانەکان بە شێرپەنجە دەبەستێ.
8. ئەسپەناغ: کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سییەکان هەیە.

 

 

 

سەرپەیڤ