دۆزینه‌وه‌ی بینای مێژوویی 2500 ساڵه له ئێران
-
بینای مێژوویی 2500 ساڵه له ئێران
له نێزیکی ئاسه‌واره‌کانی ته‌ختی جه‌مشید له ئێران، بینایه‌کی گه‌وره‌ی کۆن دۆزرایه‌وه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا.
له ئه‌نجامی هه‌ڵکۆڵینه‌ی هاوبه‌ش دوو تیمی کۆنینه‌ناسی ئێرانی و ئیتاڵی له نێزیکی ئاسه‌واره به ناوبانگه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید له ناوه‌ندی ئێران، بینایه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نیشییه‌کان دۆزرایه‌وه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا.
کۆنینه‌ناسان شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن بیناکه له سه‌رده‌می کوره‌ش ئیمپراتووری ئێرانی بنیاتنرا بێت.عه‌لیڕه‌زا عه‌سکه‌ر چاوره‌دی، به‌رپرسی گرووپی ئێرانی کۆنینه‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌مباره‌وه به CHNHی ڕاگه‌یاند: ئه‌م بینایه له ڕووی دروست بوون و نژیارڤانییه‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره و له ڕووبه‌رێکی 33 له 33 مه‌تر و به هه‌زاران ئاجۆری نه‌خشێندراو، بنیاتنراوه.
پێده‌چێت ئه‌م بینایه په‌ره‌ستگه‌یه‌کی کۆنی سه‌رده‌می کوره‌ش بووبێت و پاش داگیرکردنی شاری بابل، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی بابلییه‌وه بنیاتنرابێت چونکوو له‌سه‌ر ئاجۆره‌کانی بیناکه وێنه و ڕه‌سمه‌کانی ئیزه‌ده‌کانی تایبه‌ت به بابلییه‌کان و له‌وان ماردۆک نه‌خشێندراوه.به وته‌ی کارناسان دۆزینه‌وه‌ی بینایه‌کی گه‌وره و پێشکه‌وتووی له‌م چه‌شنه وه‌کوو به‌ردۆزیکی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت و زانیاری زۆر سه‌باره‌ت به شێوازی نژیارڤانی و ژیان و دیکه‌ی بواره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خاته به‌رده‌ستی کۆنینه‌ناسان.