ئێرانییەکانی دانیشتووی ولاتانی ئەوروپایی ١٩ مای دەڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان
ئێرانییەکانی دانیشتووی سربستان، سوئیسرا ، ئیتالیا،گورجستان ،ئۆکراین و بیلاروس ١٩ مای بۆ بەشداری لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، لەو وڵاتانە دەڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بلگراد بە بڵاو کردنیی ڕاگەیاندراوەیەک لە ماڵپەری خۆی لەهەموو ئێرانییەکانی دانیشتووی سەربستان بانگێشتنی کرد تا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دەڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگ دان لە باڵوێزخانەی ئێران لە بڵگراد .
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، ١٩ مای لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆم و سەرکۆنسولگەری ئێران لە شاری میلانیش بەڕێوە دەچێت . باڵوێزخانەی ئێران لە سوئیسرا یش ڕایگەیاند دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، هەینی ئەم حەوتەیە لە سێ دەڤەری "برن" ،"زوریخ" و" ژینیڤ" سوئیسرا بەڕێوە دەجێت . هەروەها دوو سندووقی وەرگرتنی دەنگ لە " مینسک" پێتەختی بیلارووس ، سندووقێک لە " تەفلیس" پێتەختی گورجستان و سندووقێکیش لە کی یف پێتەختی ئۆکراین بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتانە لە مەڕ بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی رۆژی هەینی پێش بینی کراوە . زیاتر لە ٥٦ ملوین و ٤١٠ هەزار ئێرانی خاوەن مەرجی دەنگ دان دەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی دا بەشداری بکەن . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گەندەکان ، ١٩ مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت .