هەڵاتنی٢٧هەزار موسڵمانی رۆهینگیایی لە میانمار بۆ بەنگلادش
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٧ هەزار موسڵمانی رۆهینگیایی لەبەر توندوتیژییەکانی میانمار هەڵاتوون و ڕوویان کردۆتە بەنگلادش.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی داون، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، تەرمی ژمارێک موسڵمانی میانماری کە لە چۆمدا خنکاون، رۆژی هەینی لەخاکی بەنگلادش دۆزراونەوە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، بیست هەزار موسڵمانی رۆهینگیاش لەسنووری بەنگلادش کۆبوونەوە بەڵام پێش بەچوونیان بۆ ئەو وڵاتە گیراوە.
بەرپرسانی بەنگلادش ڕایانگەیاندووە، ژمارێکی زۆر لە موسڵمانانی رۆهینگیاش هەوڵ دەدەن بە بەلەم خۆیان بگەیێننە بەنگلادش.
شەپۆلی نوێی کردە سەرکوتکاریی و دەسدرێژکارییەکانی سوپای میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخینی ئەو وڵاتە لەنزیک دە ڕۆژ لەوەپێش دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.
پارێزگای ڕاخین لەساڵی٢٠١٢وە شایەتی هێرش وپەلاماری سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایە.
ئەو پەلامارانە تائێستا هەزاران کوژراوی لێکەوتووەتەوەو دەیان هەزار موسڵمانی میانماریشی ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان کردووە.
حکومەتی میانمار نزیک بە یەک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیا بە کۆچبەری نایاسایی لەقەڵەم دەداو هیچ مافێکی شارومەندیان بۆ لەبەرچاو ناگرێ.