ئه‌یلوول 03, 2017 18:25 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکرانی موسڵمان کوژیی لە میانمار لەلایەن هەزاران کەس لە خەڵکی ڕووسیاوە

هەزاران کەس لە ڕووسیا بەسازدانی گردبوونەوەو خۆپێشاندان لە مۆسکۆ و چەند شاری دیکەی ڕووسیا، کوشت و بڕی موسڵمانان لە میانماریان شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگیرانی ئەو تاوانکارییانەو هەروەها کاردانەوەی شێلگیرانەی کۆمەڵگای جیهانی بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گردبوونەوە لە مۆسکۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەردەم بینای باڵوێزخانەی میانمار لە شەقامی" بالشایا نیکیستکی" دەس پێ کراو تێیدا زیاتر لە٨٠٠کەس بەشدار بوون.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیزۆستیا نووسی: ئامادەبووان لە گردبوونەوەی بەردەم باڵوێزخانەی میانمار لە مۆسکۆ بەدانی دروشمگەلێک بۆ داکۆکی لە موسڵمانانی رۆهینگیا بۆ وێنە؛ "تیرۆریستان، کوشتنی موسڵمانان ڕابگرن" و"کۆمەڵگای جیهانی لەبەرچی لەهەمبەر کوشت و بڕی موسڵمانان بێ دەنگە"، داوایان لە حکومەتی میانمار کرد، هەوڵە تیرۆریستییەکان لەدژ موسڵمانان ڕابگرێ.

لەو گردبوونەوەدا کە بێ هاواهەنگیی بەڕێوە چوو، دەیان کەس لە هێزە ئاسایشیەکان و هێزی پۆلیسی تایبەت بەجێگیربوون لە شوێنی گردبوونەوەکە، داوایان لە خەڵک کرد شوێنەکە جێ بێڵن.

لەهەمان کاتدا، کەناڵی ڕووسیی دۆژوو ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لەچەند شاری کۆماری داغستان لەوان، دەربەند ، هەندێ گردبوونەوە بۆ داکۆکی لە موسڵمانانی ڕۆهینگیا بەڕێوە چوو و بەشداربووان هاوخەمیان لەگەڵیاندا دەربڕی.

هەروەها بەسەدان کەس لە گردبوونەوەیەک لە شاری گرۆزنی پایتەختی چێچێن، تاوانکاریی لەدژ موسڵمانانی میانماریان ئیدانەکردو داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، هەنگاوی کارا هەڵگرێ بۆ ڕاگرتنی ڕەگەزکوژیی کەمینەی رۆهینگیایی.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، بەهۆی توندوتیژییەکانی حەوتەی ڕابردووی میانمار تائێستا بەسەدان موسڵمان کوژراون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

تاقمێکی چەکدار کە ئەو پەلامارانەی دەسپێکرد، خۆی وەک سوپای ڕەستگاریی رۆهینگیایی ئاراکان(راخین) ناودەبات.

پەلاماری بوداییە توندڕەوەکان بۆسەر کەمینەی موسڵمان و ڕەگەزی رۆهینگیا کە لە چەند دەیە لەمەوبەرەوە درێژەی هەیە، لەڕۆژانی ڕابردوودا پەرەی سەندووە.

 

سەرپەیڤ