ئه‌یلوول 04, 2017 13:38 Asia/Tehran
  • کارەساتی مرۆیی پارێزگای موسڵمان نشینی راخینی میانمار

لەکاتێکدا کە کوشت وبڕی موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخینی میانمار بەردەوامە، ئانگ سان سوچی وەزیری دەرەوەی میانمار بۆ کۆتایی هێنان بەو ڕەگەزکوژییە، کەوتووەتە ژێر گوشار.

رۆژنامەی تێلێگراف چاپی لەندەن، لە بابەتێکدا بەئاماژە بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە میانمار نووسی: "ئانگ سان سوچی" وەزیری دەرەوەو ڕاوێژکاری حکومەتی میانمار، بەرەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل ئێستا لەگەڵ ڕەخنەو گازندەی توندی کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوویە لەهەمبەر تاوانکارییەکانی حکومەتی میانمار بە یەک ملوێن و سەت هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیا کە یەکێک لە بێتاوانترین کەمینەکان لەو وڵاتەدا دێنە ئەژمار.

لەوبارەوە، ڕێنتۆ مەرسودی وەزیری دەرەوەی ئەندۆنزیا لەسەفەر بۆ میانمار داوای لە سوپای ئەو وڵاتە کرد، کۆتایی بێنێ بەپەلامارەکانی لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش توندوتیژیی لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیای بە چەشنێک ڕەگەزکوژیی و تاوان لەدژ موسڵمانان زانی.

لە ڕۆژی هەینی٢٥ی ئاگۆستەوە تائێستا لە شەپۆلێکی نوێی پەلامارەکانی سوپاو بوداییە توندڕەوەکانی میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخینی ئەو وڵاتە، زیاتر لە چوار سەت کەس کوژراون.

زیاتر لە حەفتا هەزار موسڵمانی رۆهینگیاش لەو ماوەدا پاش توندوتیژیی هێزە ئاسایشییەکانی میانمار، ماڵەکانیان جێهێشت و ڕوویان کردە بەنگلادش.

حکومەتی میانمار تەنانەت هێڵەکانی فریاکەوتنیشی داخستووەو پێشی گرتووە بە چوونەدەری موسڵمانان لەو وڵاتەو چوونیان بۆ بەنگلادش.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بوو سەبارەت بە تاوانکارییەکانی حکومەتی میانمار لەهەمبەر موسڵمانانی رۆهینگیا .

سەرپەیڤ