هەشتاوحەوت هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیایی میانمار پەنایان بردبۆ بەنگلادش
ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی دوشەممە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند لەکاتی دەسپێکرانی توندوتێژیەکانی بیست وپێنجی ئاگوست هەتا ئێستاکە هەشتاو حەوت هەزار پەنابەری ڕوهینگیا لە میانمار بۆ بەنگلادش پەنایان بردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی هیندو بڵاوکرایەوە هاتووە نێزیک بە بیست هەزار پەنابەری تری ڕوهینگیا لە ناوچە سنووریەکانی بەنگلادش هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای پارێزگەی ڕاخیدینی میانمار چاوەڕوانی چوون بۆ بەنگلادشن. پاش ئەمەیش ، بنگلادش کۆنترۆڵی سنوورەکانی خۆی دوای دەسپێکرانی خۆلی نوێ توندوتیژیەکان لە میانمار پەرە پێ داوەو ناوچە سنووریەکانی داخستبوو. بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەرئێستاکە هێزەکانی سەرسنووری بنگلادش ئیزنی هاتن بە پەنابەرانی ڕوهینگیایی بۆ ئەم وڵاتە ئەدەن. لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتە دا هاتووە هەرئێستاکە زۆربەی پەنابەران لە ئوردوگاکانی کۆچبەران لە نێزیک سنوورەکان سەقامگیر بوونە. پەلاماری سوپای میانمار لەدووی پەلاماری تاقمە چەکدارەکانی سوپای میانمار دەسپێکرا. دەوڵەتی میانمار ڕایگەیاندووە فرەتر لە دووهەزارو شەشسەد ماڵ لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم ولاتە و لە پارێزگەی ڕاخین لە یەک حەوتەئاڵۆزی لەم پارێزگایە لە ناوئاگر دا سووتاوە. هێزە ئەمنیەتیەکانی میانمار وموسوڵمانانی ڕوهینگیا یەکتریان بە سوتاندنی گوندەکان وداسەپانی زەخت وتوندوتێژی لە ئیالەتی ڕاخیدین تاوانبار دەکەن. سوپای میانمار دەڵی چوارسەد کەس کە زۆربەیان سەرهەڵدوان لە هەڵس وکەوتی چەکدارانە کوژراون. بەقسەی پۆلیسی بەنگلادش هەتا ئێستاکە فرەتر لە بیست کەس لە پەنابەرانی ڕوهینگیا لە حاڵیکدا کە دەیانویست لە ڕوباری " نف" بچنە ناو خاکی بەنگلادشەوە ، نۆقم بوونە. دۆخی حەشیمەتی نێزیک بە یەک ملوین وسەد هەزار کەس لە موسوڵماننای ڕوهینگیا و چونیەتی هەڵس وکەوت لەگەڵیان ، گەورەترین کێشەی " ئانگ سان سوچی" ڕیبەری نیشتمانی میانمارە ، کە بڕیک لە ڕۆژئاوا لەو بەهۆی بێ دەنگی کردنی لە بەرانبەر ناڕەزایەتیەکانی ئەم کۆمەڵگا کەمینەییە ڕەخنە دەگرن. دەوڵەتی میانمار پاش ئەمەیش بە ڕەدکردنی ڕاپۆرتی پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی تاوانەکانی دەسدرێژی گروپیی ، ئەشکەنجە ، ئاگر کەوتنەوە وقەڵاچوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان لەدژی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی ، ریگریی هاتنی پشکینەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجام دانی ماموریەتی تاقمی پەێجوری ڕاستیەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پیداجوونەوە بەم تاوانانە کردبوو.