ئه‌یلوول 05, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • سی هەزار  رۆهینگیایی بێ ئاو و خۆراک و دەرمان لە سنووری بەنگلادش دان

دەیان هەزار موسوڵمانی روهینگیا دوابەدوای پەلاماری سوپا و بودائییەکانی میانمار بۆسەر پارێزگەی راخینی ئەم وڵاتە، ناچار بوون ماڵەکانیان بە جێ بێڵن و هەڵێن بۆ بەنگلادش.

وێنەی سەتەلایتێک کە چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە  نیشان دەدات لە ڕەوتی  دەستدرێژکاری هێزی ئاسایشی و بودائییەکانی میانمان بۆسەر پارێزگەی  راخین، زۆرێک لە گوندەکان  ئاگریان تێبەردراوە  .

تائێستا زۆرتر لە حەفتا وسێ  هەزار  موسوڵمانی روهینگیا  هەڵاتوون بۆ بەنگلادش   بەڵام ڕاپۆرتەکان  لە پارێزگەی راخین دەڵێن کە لانیکەم سێ  هەزار  روهینگیایی لە ناوچە کوێستانییەکان  ماونەتەوە و ئاو و خۆراک و دەرمانیان  نییە  .

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان هەزاران ئافرەت و منداڵی موسوڵمانی  میانماری لە کێوەکان و دارستانەکان 

ماونەتەوە .

ئەوان لە  پەناگای  کاتی کە شاخ و گەڵای دارەکان  چێکراوە  دەژین  .

چاوەدێری مافی مرۆڤ داوای لە میانمار کردووە  مۆڵەت بدات بە چاوەدێرانی سەربەخۆ بگەنە پارێزگەی راخین.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماسیش  شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا  تاوانکارییەکان بە دژی موسوڵمانانی  روهینگیا لە میانماریان ئیدانە  کرد  .

بەرلەمە حیزبوڵڵای لوبنان  و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانکاری بە دژی موسوڵمانانی روهینگیایان ئیدانە کرد بوو  .

کوشتاری بێ بەزەییانەی خەڵکی موسوڵمانی میانمار لەلایەن دەوڵەت و بودائییەکانی ئەم وڵاتە  بەرەوڕووی شەپۆلی تووڕەیی و ناڕەزایەتی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بووەتەوە  .

لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی  ئووتەوە   تائێستا  لە ڕەوتی  شەپۆلی نوێی  پەلاماری سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار  بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە زۆرتر لە چوارسەد کەس کوژراون .

پارێزگەی راخین  لە ساڵی 2012ەوە  بووەتە گۆڕەپانی پەلاماری سوپای میانمار و بودائییەکانی   توندڕەو بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا.

یەک ملوێن موسوڵمانی روهینگیا  لە مافی  شارومەندی لە میانمار بێ بەشن کراون  .

سەرپەیڤ