سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان: ناسنامە بدرێ بە موسڵمانانی میانمار
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد، ناسنامە بدرێ بە موسڵمانانی رۆهینگیایی لە میانمار .
حکومەتی میانمار، پتر لە یەک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیایی بە کۆچبەری نایاسایی دەزانێ وهیچ مافێکی شارومەندیی بۆ ئەوان لەبەرچاو ناگرێ.
بەپێی ڕاپۆری رۆیتەرز، ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لەبنکەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە نیۆیۆرک پێی داگرت: پێویستە ناسنامە یان ڕەوسی یاسایی لەبەرچاو بگیردری بۆ موسڵمانانی میانمار لە پارێزگای راخین هەتا بتوانن ژیانێکی ئاساییان هەبێت.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی میانمار دەبێ ژیانی ئاسایی بۆ موسڵمانانی رۆهینگیایی فەراهەم بکا، پێی داگرت: کەمینەی ئەو وڵاتە دەبێ بێ وەری نەکرێن لە مافەکانی وەک خوێندن و کار وچالاکی لە بازاڕە ئازادەکان.
ئەنتۆنیۆ گۆترێش بەوشداریدان لەمەڕ ئەوەی کە موسڵمانان لە میانمار بەرەوڕووی مەترسیی پاکتاوکرانی ئەتنی بوون، داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد کۆتایی بێنن بەو توندوتیژیانەی دەبێتە مایەی ناجێگیریی ناوچەکە.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: نامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان نووسیوەو تێیدا لەبارەی ڕەوشی میانمار نیگەرانی دەربڕیوەو هەندێ پێشنیاری داوە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی لەو وڵاتە.
ئەنتۆنیۆ گۆترێش وتی: موسڵمانانێک کە لە میانمارەوە بەرەو بەنگلادش هەڵدێن، ژمارێک لەوان گیانیان لەدەست دەدەن و ئەوەش، مایەی دڵگرانییە.
هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی توندتیژییەکان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایی لە پارێزگای راخینی میانمار، هەزاران کەس لە موسڵمانانی ئەو وڵاتە بەرەو بەنگلادش هەڵاتوون.