ئه‌یلوول 06, 2017 14:03 Asia/Tehran
  • داوا بۆ سەندنەوەی خەڵاتی نۆبێل لە بەرپرسی میانماری

ڕێکخراوی ئیسلامی، فێرکاری، زانستی و کولتوریی"ئائسسکۆ" ، خوازیاری سەندرانەوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی لە ڕاوێژکاری باڵای حکومەتی میانمار بوو.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی "پاکستان تودەی"؛ ڕێکخراوی ئیسلامی، فێرکاری، زانستی و کولتوریی"ئائسسکۆ" ، سەر بە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامییە کە بنکەکەی لە مەغریبە، رۆژی سێ شەممە داوای لە کۆمیتەی نەرویژیی نۆبێل کرد، خێرا خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی لە ئانگ سانگ سوچی ڕاوێژکاری باڵای حکومەتی و جێ بەجێکەری سەرەکیی کاروباری میانمار بسێنێتەوە.

ئەو ڕێکخراوە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئانگ سانگ سوچی ، لێوەشاوەیی لەدەست دابوونی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی لەدەست داوە چونکە وڵاتەکەی، لەژێر چاودێری ناوبراودا، خەریکە کردەگەلێکی نامرۆیانە لەدژ کەمینەی موسڵمانی رۆهینگیایی ئەنجام دەدات.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، کردەی نەفرەتاوی میانمار لەدژ شووناس و ناوەرۆژی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلەو کۆمەڵگای جیهانی دەبێ خێرا بۆ راگرتنی دڵڕەقییەکان و پێشێلکرانی مەترسیداری مافی مرۆڤ لە میانمار هەوڵ بدات.

خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی لە ساڵی١٩٩١دا بە سوچی بەخشرابوو.

حکومەتی میانمار، نزیک بە یەک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیایی بە کۆچبەری نایاسایی لەقەڵەم دەداو هیچ مافێکی شارومەندیی بۆ ئەوان لەبەرچاو ناگرێ.

لە هەینیی ڕابردوو(٢٥ی ئاگۆست)ـەوە تائێستا لەڕەوتی شەپۆلی نوێی پەلامارەکانی سوپای میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخین، زیاتر لە چوار سەت کەس کوژراون.

سەرپەیڤ