ئه‌یلوول 06, 2017 14:04 Asia/Tehran
  • رژیمی زایۆنی ، دابینکەری سەرفەکیی چەکئامێری سوپای میانمار

ڕاپۆرەکان باس لەوە دەکەن کە رژیمی زایۆنیستی دابینکەری سەرەکیی چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی بۆ سوپای میانمار لەدژ موسڵمانانی بێتاوانی رۆهینگیایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ژمارێک چالاکوانی مافی مرۆڤ بە درێژەی فرۆشتنی چەکەمەنی بەمیانمار لەلایەن سرائیلەوە، بەرپرسانی رژیمی زایۆنیستی لە لێدوانی ڕووهەڵماڵاوانەدا ، ئەو کردەیەی، بە جۆرێک شوێن کەوتنی کردەکانی ئوروپاو ئەمریکا لە فرۆشی چەکەمەنی بەو وڵاتە لەقەڵەم دەدات.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری جەنگی ئیسرائیل لەکاتێکدا ئەو بانگەشە دێنێتە ئاراوە کە یەکێتی ئوروپا و ئەمریکا فرۆشتنی چەکئامێر بە میانماریان قەدەغە کردووە.

وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوە دەکات کە فرۆشتنی ئەو چەشنە چەکئامێرانە، بابەتێکی دیپلۆماتیکەو بەگوێرەی، هیچ جێگەو شوێنێک ناهێڵێتەوە بۆ ناڕەزایەتی کران بەرامبەری.

هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ژماری سەربازانی میانماری لە پارێزگای راخین لە رۆژی هەینی٢٥ی ئاگۆستەوە تائێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە موسڵمانانی ئەو ناوچەیە کوژران، ڕێکخراوی نەتەوەکان ژماری ئاوارە رۆهینگیاییەکان تەنیا لە دوو حەوتەی ڕابردووی١٢٣هەزارکەس مەزەندە کردووە.

سەرپەیڤ