بەیاننامەی یەکێتی جیهانی ئیسلام لەمەڕ شەرمەزارکردنی قەڵاچۆی موسڵمانان لە میانمار
یەکێتی جیهانی ئیسلام بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، تاوانکاریی دڕندانەی دژ به موسڵمانانی ڕۆهینگیای له‌میانمار شه‌رمه‌زار کرد‌و بە تیرۆریزمێکی وەک تاوانکارییه‌کانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ی شوبهاند .
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ری ئیرنا؛ یه‌کێتی جیهانی ئیسلام دوێشه‌و (چوارشه‌ممه) له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه: کوشت و بڕی دڕندانه‌و قه‌ڵاچۆی موسڵمانانی رۆهینگیایی که له‌به‌رامبه‌ر چاوی هه‌مووان ئه‌نجام ده‌گرێ، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمە بەنێوچاوی مرۆڤایه‌تییەوە.
یه‌کێتی جیهانی ئیسلام هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانی کردووه هه‌تا له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی له‌میانمار، هه‌ڵوێستێکی ته‌واو شێلگیرانه‌و جیددی بگرێته به‌ر.
له‌ئاکامی په‌لاماره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای میانمار بۆسه‌رموسڵمانانی رۆهینگیایی له‌پارێزگای راخین، له ڕۆژاوای ئه‌و وڵاته که له25ی ئاگۆستی ڕابردووه‌وه ده‌س پێ بووه، به‌سه‌دان که‌س کوژراون و هه‌زاران که‌سیش ئاواره بوونە.
حکومه‌تی میانمار، نزیک به یه‌ک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیایی به کۆچبه‌ری نایاسایی ده‌زانێ و هیچ مافێکی شارومه‌ندایەتییان بۆ له‌به‌رچاو ناگرێ. چالاکوانانی مافی مرۆڤ، سوپای میانماریان تاوانبار کردووە به تاوان ئه‌نجامدان له‌دژی مرۆڤایه‌تی.