ڕەوشی موسوڵمانانی میانمار فەرمانی کاری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئاستانە
وەزیری دەرەوەی قەزاقستان باسی لێکدانەوەی ڕەوشی موسوڵمانانی میانماری کرد لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەشاری ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس لە شاری دووشەنبەی پێتەختی قەزاقستان، خەیرەت عەبدورەحمانۆڤ وەزیری دەرەوەی قەزاقستان وتی : لە کۆبوونەوەی دە تا یازدەی سپتەمبەری زایینی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە شاری ئاستانە ڕەوشی موسوڵمانانی میانمار باس و ڕاوێژی لەسەر دەکرێت .
بەوتەی وەزیری کاروباری دەرەوەی قەزاقستان ڕەوشی لێکدانەوەی ڕەوشی موسوڵمانانی میانمار لەسەر داهێنانی تورکیا لەفەرمانی کاری کۆبوونەوەی ئاستانە دایە .
ناوبراو وتیشی: مەولود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ موسوڵمانانی میانماری کە ئەم وڵاتەیان بە جێ هێشتووە ، ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە ڕەوشی ئێستا باس کردو بڕیاردرا هەتا ئەم پرسە لە کوبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لێک بدرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی قەزاقستان بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ڕەسمیی ئاستانە ، بەرامبەر ڕەوشی نالەباری موسوڵمانانی میانمار، لە گەشەی ڕەوتی نەرێنی ئیسلام هەراسی لەم وڵاتە نیگەرانی دەربڕی .
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیە کە سەرکردەو و وەزیرانی زانستی 57 وڵاتی ئیسلامی لەو دا بەشداری دەکەن، سەنەد و بەڵگەی زانست و تەکنۆلۆژی دەساڵە لە ساڵی دووهەزارو شازدە هەتا دووهەزار و بیست و شەش ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە لایەن وەزیران و سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پەسەندبکرێت و بڕیارنامەیەک لەمبارەوە دەر دەکرێت.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی زانست و تەکنۆلۆژییایە کە وڵاتانی ئیسلامی لە ئاستی سەرۆکان بەڕێوەی دەبات.