کۆتایی توندو تیژییەکان لە میانمار ، داوای سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە ئاستانە
سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستی کۆتایی دان بە تووندو تیژییەکان -ناردنی یارمەتی مرۆڤدوستانە و هەروەها ڕاگەییشتن بە ڕەوشی ئاوارە موسولمانەکانی میانماریی جەختیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرانی وڵاتە ئیسلامییەکانی بەشداری کۆبوونەوەی زانست و تێکنۆلۆژیای ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئاستانە(کازاخستان) ، وێڕای لیکدانەوەی ڕەوسی موسولمانەکانی میانمار، بەدەربڕینی نیگەرانیی تووند لە تاوانکاریی و تووندو تیژییەکانی دەوڵەتی میانمار دژی موسولمانەکانی بی پەنای روهینگیا، خوازیاری ڕاگیرانیی خێرای پەلاماری سوپای میانمار بۆ سەر موسولمانەکانی ئەو ناوچەیە بووە . لەم بەیاننامەیە هەروەها سەرانی ئامادەی کۆبوونەوەی ئاستانە لە سەر پێویستی ڕیکخستنی گشتی و هاوکاریی وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ ناردنیی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بە زەبروێکەوتووان وئاوارەکانی میانماری جەخت کراوە . کوشتاری موسولمانەکانی ڕوهینگیا لە لایەن دەوڵەت و بوداییەدەمارگرژەکانی میانمار بەرەوڕووی سالاوێکی ڕق ونەفرەت و ڕەخنە وگازندە لە وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان لە وان ئێران ، پاکستان، ئەندونزیاو مالێزیا بۆتەوە . ناڕازیان خوازیاری ڕاگیرانیی تاوانکاریی سوپای میانمار دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیایی بوون . بەگوێرەی پێشبینی کارناسانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ژمارەی موسولمانەکانیی ڕوهینگیا کەبەهۆی تووندو تیژی لە میانمار هەڵاتوون بۆ بەنگڵادێش دەگاتە ٣٠٠ هەزار کەس. لە ڕۆژی هەینی ٢٥ ئاگۆست تا بەئێستا لە درێژەی شاڵاوی نوێی پەلامارە سەرکووتکارەکان ودەستدرێژکارانەکانی سوپای ماینمار دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین زیاتر لر چوار سەد کەس کوژراون و بەڵام ژمارێک لە سەرچاوەکان ژمارەی ئەوانیان تا هەزار کەس ڕاگەیاندووە .