خۆپیشاندانی خەڵکی لەندەن بۆ داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی رۆهینگیا
ئهیلوول 10, 2017 20:45 Asia/Tehran
خەڵکی لەندەنی پێتەختی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی میانمار و بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشتنی روهینگیاکان خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، خۆپیشاندەران لەبەردەم بنکەی دەوڵەتی بەریتانیا لە شەقامی داونینگ ستریتی شاری لەندەن دروشمی وەستانی ڕەگەز کوژی موسوڵمانانی میانماریان بەرز کردەوە و بە هەڵگرتنی پارچەنووسگەلێک سەبارەت بە ئیدانەکرانی کوشت و بڕی موسوڵمانانی میانمار داکۆکیان لەم موسوڵمانانە کرد .
لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە تائێستا لەبەر پەلاماری سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار بۆسەر موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە زۆرتر لە شەش هەزار موسوڵمانی روهینگیایی کوژران و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون .