ئه‌یلوول 14, 2017 17:51 Asia/Tehran
  • داخوازیی وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بۆ بەرەڤانی کردن لە موسڵمانانی ڕوهینگیا

ئافرەتانی بەرەوەی خەڵاتی نوبێل لە نامەیەک دا بۆ ئانگ سان سوچی ڕێبەری پارتی دەستەڵاتداری میانماڕ داوایان لێ کرد بەرەڤانی لە موسڵمانانی ڕوهینگیا بکات.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت نووسیویەتی: مایرید مەگ وایەر لە ئیرلەندی باکووری، جودی ڤیلیامز لە ئەمریکاوە، لیما گێبڤی لە لیبریا و تەوەکول کرمان لە یەمەنەوە لە ڕیزی وەرگرانی خەڵاتی نوبێلی ئاشتین کە نامەکەیان بۆ سوچی واژۆ کردووەو داوایان لێ کردووە ئەرکی تاکەکەسی و ئەخلاقیی خۆی لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە موسڵمانانی ڕوهینگیا بەجێ بێنێ.

ئەم وەرگرانەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی وەزیری دەرەوەی میانماڕ و بەڕێوەبەری سەرەکیی ئەم وڵاتەیان بە خەمساردی لە هەمبەر تەنگژەی کەمینەی موسڵمانانی میانماڕ تۆمەتبار کردووە کە هەزارانیان لێ کوژاوەو سەدان هەزار کەسی دیکەشیان بەرەو بەنگلادیش هەڵاتوون.

لەم نامەیەدا وێڕای ئاماژە کران بە قەڵاچۆی بەربڵاوی موسڵمانانی ڕوهینگیا، دەست درێژی بۆ سەر ئافرەتان و سووتاندنی ئاواییەکان لە باکووری میانماڕ، داوا لە سوچی کراوە هەر بەو بڕواو دەستەڵاتەی کە ساڵانێکی دوورودرێژ لە پەیوەندی لەگەڵ کاروباری دیکەدا بەکاری هێناوە، بەرەڤانی لە موسڵمانانی ڕوهینگیا بکات.

وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی داوایان لە سوچی کردووە کە هەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم قەیرانەدا بگرێتە بەرو بەتەواوی مافی جەماوەری ڕوهینگیا وەکوو شارومەندانی میانماڕ بە فەرمی بناسێت.

سەرپەیڤ