دانپێدانانی دەوڵەتی میانمار: سەتی چلی گوندە موسوڵمان نشینەکان چۆڵ کراون
دەوڵەتی میانمار کە ئەم دواییە تاوانکارییەکانی بەدژی موسوڵمانانی روهینگیا بووەتە هۆی ناڕەزایەتی نێونەتەوەی زۆر، دانی بەوەدا ناوە کە سەتی چلی گوندە موسوڵمان نشینەکان لە ئەیالەتی راخینی ئەم وڵاتە چۆڵ کراوە .
دەوڵەتی میانمار ئەمڕۆ پێنج شەممە دانی بەوەدا نا کە نیزیکەی سەتی چلی گوندە موسوڵمان نشینەکانی روهینگیایی لە ئەیالەتی راخین چۆڵ کراوە و دانیشتوانی ئەم گوندانە ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە .
بەپێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی میانمار 176 گوند لە سەرجەم 471 گوندی موسوڵمانی روهینگیا بە تەواوی چۆڵ کراون.
هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە زۆرتر لە 370 هەزار کەس کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵی روهینگیایین، لە بیست و پێنجەمی ئاگۆست لە پارێزگەی راخینی میانمار بەرەو سنوورەکانی بەنگلادش هەڵاتوون .
بەشێوەی مام ناوەندی لە ڕۆژدا بیست هەزار موسوڵمانی روهینگیایی بۆ دەرباز بوون لە توندوتیژی هێزی میانمار بە تێپەڕین لە چۆمی سنووری نێوان میانمار و بەنگلادش خۆیان دەگەیەننە بەنگلادش .
تائێستا دەیان کەسیان لەکاتی تێپەڕین لەم چۆمە کەوتوونەتە نێو ئاوەکە و خنکاون.هەروەها دەیان کەس لەم موسوڵمانە بێتاوانانە کاتی تێپەڕین لە سنوور لەبەر تەقینەوەی ماددەی تەقەمەنی بریندار بوونە و دەست و لاقیان پەڕیوە.
پەناخوازانی روهینگیایی باسی پاکتاوکرانی ڕەگەزی لەلایەن هێزی میانماری و بودائییەکان لە ئەیالەتی راخین دەکەن .
زۆرێک لە گوندە موسوڵمان نشینەکانی روهینگیایی ئاگردراون و سووتێندراون و ژومارێکی زۆریش لەم کەمینە موسوڵمانە کوژراون.
پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیۆنیی پرێس تی ویش کە خۆی گەیاندوەتە یەکێک لە گوندەکانی گەمارۆدراوی موسوڵمانانی روهینگیایی وتویەتی : دەوڵەتی میانمار پێش بە گەیشتنی پەیامنێران و یان ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری دەگرێت بۆنێو ئوردوگای موسوڵمانانی روهینگیایی لەم وڵاتە .
یەکێک لە دانیشتوانی ئەم گوندانە لە وتووێژ لەگەڵ پرێس تی وی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کەموسوڵمانانی روهینگیایی هەمووکات لەلایەن هێزی سوپای میانمارەوە دەکەونە بەر پەلامار وتی : هێزی سوپا موسوڵمانان دەکوژن و زەوی و مەزراکانیان زەوت دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوام بوونی توند و تیژی دژ بە موسڵمانانی ڕووهینگیایی میانمار، وتویەتی: دەبێ بوار خۆش بکرێ بۆ ئەوەی موسڵمانانی میانمار ژیانی ئاسایییان هەبێ.