ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی موسولمانەکانی رۆهینگیایی
بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، نزیک سەد هەزار موسولمانی ئاوارەی روهینگیایی کە توانیویانە لە ترسی تووندو تیژیەکان لە ویلایەتی " ڕاخینی میانمار" خۆیان بگەێننە بەنگڵادێش، پێویست خێرایان هەیە بە یارمەتییەکانی خۆراکی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی ئێران ، فرانسیس کێننێدی وتە بیژی بەرنامەی جیهانی خۆراکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی، زۆرێک لە ئاوارە موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی چەند رۆژە خۆراکێکیان نەخواردووە و پێویستیان بە پەناگە و یان شۆینیک هەیە کە لەو دا نیشتە جێی بن.
کووشتاری بێ بەزییانەی موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی ،لە لایەن سوپای بوودائییە دەمارگرژەکانی میانمار بەرەوڕووی شاڵاوێکی ڕق و بێزاری و ناڕەزایەتی دەربرین لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان دا بۆتەوە . لە سەر ئەم بنەمایە رێکخراوی نەتەوەکان ، بەڕاگەیاندنیی زۆرتر بوونەوەی تووند وتیژییەکان دژی موسولمانەکانیی روهینگیایی لە ٢٥ ئاگۆستی ٢٠١٧ەوە تا بە ئێستا، باسی ئەوە دەکات کە تووند وتیژییەکان نزیک ٤٠٠ هەزار ئاوارە و هەزاران کوژراو وبریندارییشی لێکەوتۆتەوە .