ڕەخنە گرتن لە کردەوەی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر قەیرانەکەی سپانیا
پەرلەمانی ئەوروپا ڕەخنەی گرت لە کردەوەی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر قەیرانەکەی کاتالۆنیا لە سپانیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ " ئانتۆنیۆ تایانی" سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی هەینی بە ڕەخنە گرتن لە خەمساردی یەکێتی ئەوروپا لەمەڕ بەرەو ڕوو بوونەوە لەگەل قەیرانەکەی ئەسپانیا وتی: یەکێتی ئەوروپا تەنیا بۆ کارو باری بانک و یۆرۆ نییە؛ یەکێەتی ئەوروپا زیاتر لە هەر شتێکی تر دەبێ لە بایخەکان ئازادی، دیمۆکراسی و بەرابەری و ریزگرتن لە یاسا و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ ، بەرەڤانی بکات.
تایانی ، یەکێتی ئەوروپای بەرامبەر قەیرانی ئەسپانیا بە خەمساردبوون تۆمەتبار دەکات و جەختیکردەوە دەبێ گرنگایەتی ڕێزگرتن لە یاسا لەبەرچاویان دابێت .
هەر لەمحآلە " فیلیپی شەشەم" شای ئەسپانیا لە هەوڵی جیایی خوازانیی کاتالۆنیا ڕەخنەی گرت و متمانەی داوە کاتاکۆنیا هەروا وەک بەشێکی گرنگ و سەرەکی بۆ ئەسپانیا دەمێنێتەوە .
کاتالۆنیا ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەسپانیایە ، کە خوازیاری جیایی و سەربەخۆ بوونەوەیە لە دەوڵەتی ئەو ولاتە، یەکشەممە یەکەمی ئۆکتۆبر سەرەڕای نەیاریەتی دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە ، کۆپرسی جیایی بەڕێوە برد، بەڵام دادگەی یاسای بنەڕەتی ئەسپانیا ئەو کۆپرسییەی بە نایاسایی ڕاگەیاندووە .
بە گوێرەی برگەی ١٥٥ یاسای بنەڕەتی ئەسپانیا، ئەگەر هەرکامە لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە یاساکان بنپێبکات، دەوڵەتی ناوەندی دەتوانێ دەستهەڵاتداریەتی ئەو ویلایەتە هەڵوەشێنێتەوە .