یەکێتی ئوروپا و شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سینای میسر
یەکێتیی ئوروپا پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکووریی میسر کە کوژرانی٢٣٥کەسی لێکەوتەوە، شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا لە بروکسل، "فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: کەس لەبەر دینەکەی نابێ بکوژرێ، هیچ شوێنێکی پیرۆز نابێ بەتوندوتیژی و تیرۆریزم بێ ڕێزی پێ بکرێ و پەیڕەوانی هەموو ئایینەکان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تونددا یەکگرتوون."
مۆگرینی وتی: ئەنجامدەرانی وەها کردەگەلێکی دڕندانە دەبێ وەڵامدەر بن و یەکێتی ئوروپا درێژە دەدا بە داکۆکی لە مسیر لەبەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم.
ئێمانۆئێل مەکرۆن و پروکوپیس پاولۆپۆلوس سەرۆک کۆمارانی فەڕانسەو یونان و هەروەها حکومەت و ناوەندی ئیسلامیی ئیسپانیاش لەپەیامی جیاجیادا، وێڕای هاوخەمیی دەربڕین لەگەڵ قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر، ئەو پەلامارەیان بەتوندی شەرمەزار کرد.
تیرۆریستان رۆژی هەینی پەلاماریان کردەسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لەمزگەوتی ئاوایی "الروضە"ی شاری ئەلعەریش لەپارێزگای سینای باکووریی میسر کە بەهۆیەوە، لانیکەم٢٣٥کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.