بەرنامەکانی ڕۆحانی لە سێهەمین ڕۆژی سەفەر بۆ هێندستان
بەرنامەکانی" حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێهەمین ڕۆژی سەفەرەکەی بۆ هێندستان بەیانی شەممە بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی هێندستان ، دەستپێدەکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ، سەرۆک کۆمار دوای رێو ڕەسمی پێشوازی فەرمی بە ئامادەبوونی لە بینای بیرەوەری " ماهاتما گاندی" بە دانانی چەپکە گوڵ ڕێزی لە ڕێبەری کۆچکردوو و مەعنەوی هێند گرت.
دیدار لەگەڵ " ناندرا مودی" سەرۆک وەزیران، " رام نات کوویندو" سەرۆک کۆماری، " سوشما سواراج" وەزیری دەرەوەی هێند دیدارەکانی فەرمی رۆحانی لە سێهەمین ڕۆژی سەفەر بۆ ئەو وڵاتەیە .
وتار دان لە کۆبوونەوەی بلیمەتانی ناوەندی ORF، دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری هێند، دیدار لەگەڵ کۆمەڵگەی زەردەشتییەکانی هێند ، لە بەرنامەکانی دیکەی دوایین رۆژی سەفەری سێ ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هێندستانە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی وەڤدێک کە چەن ئەندامی دەوڵەت لە وان " محەممەد جەواد زەریف" هاوڕێیەتی دەکەن ، ئێوارەی پێنج شەممە بۆ دیداری سێ رۆژە لەسەر بانگێشتنی "نارندرا مودی" سەرۆک وەزیرانی هێند گەییشتە ئەو وڵاتە.
گروپێک لە چالاکڤانە ئابوورییەکانی کەرتی نادەوڵەتیش هاوڕێ سەرۆک کۆمارن. ئەمڕۆ هەروەها کۆبوونەوەی بازەرگانانی ئێران و هێند لە دێلێ نوێی دا بەڕێوە دەچێت.
نەهێشتنەوەی باج و پیتاکی دووئەوەند، دامەزراندنی نرخنامەی تەرجیحی، پەرەی ترانزیت، ڕاکێشانی سەرمایەنانەوە لە بەشی گەیاندن و گواستنەوە ، هاسانکاری پێوەندی بانکی و ئالووێری ئەزموونەکان و ڕاگواستنەوەی تیکنۆلۆژیا لە بەشی پیوەندییەکان ، بوارەکانی وتووێژی لیژنەی ئابووری دوو وڵاتە کە ئەنجامی ئەم دانووستانانە بڕیارە لەلایەن لانیکەم ١٤ کەس ئیمزا و مۆر بکرێت لەتەشکی ڕێککەوتننامە و یادداشتی تەبایی هاوکاری .