دیداری وەزیری دەرەوەی هیندستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە دێلی نوێ
وەزیری دەرەوەی هیندستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و لەبارەی پرسەکانی بەر هۆگری دوولایانە و نێو دەوڵەتیی بیرو ڕایان گۆڕیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەدری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ؛ لە دیداری خاتوو"سوشما سوواراج" سەرۆ٠ک کۆماری ئیسلامی ئێران ، لایەنەکان لە بارەی پرسەکانی بەر هۆگرییان وتوویژ و لە سەر پێویستی پەرەی پێوەندییەکانیی دوو وڵات لە بەشە جۆر بە جۆرەکان دا جەختیان کرد .
دیداری فەرمیانەی سێ رۆژەی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەڤدی هاورێ لە هیندستان، پێنجشەممەی ڕابردوو و بە گەییشتن بە حەیدەر ئاباد لە باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکرا.
سەردانی فەرمیی سێ رۆژەی ڕۆحانی لە هێندستان لە رۆژی پێنجشەممە و دوای گەییشتنی بە حەیدەر ئاباد لە باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکرا. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) و لە سەرەتای قۆناخی دووهەمی سەفەرەکەی بۆ هیندستان ، بە شێوەی فەرمیی لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی ئەو وڵاتە ،لە لایەن سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی هێندستانەوە پێشوازی لێکراوە .
بڕیارە لە سەفەریی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێندستان، ١٥ ڕێککەوتننامە و یادداشتی هاوکاری بازەرگانی و ئابووری لە نێوان دوو وڵات دا ئیمزا بکرێت .
بایخی ئاڵ و وێرەکانی بازەرگانی هێندستان و ئێران پتر لە نۆ ملیار دۆڵاڕە و دوو لایەن لە هەوڵدان ئەم بارستایە زۆرتر بکەنەوە .