هیندستان بایکۆتەکان بەدژی ئێران جێبەجێ ناکات
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هیندستان پێداگری کرد : وڵاتەکەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تاران درێژە پێ دەدات و هاوڕێی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژی ئێران نابێت.
پی ئێس چاندهوک،رۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە کاردانەوە بەرامبەر سەپاندنی بایکۆتەکانی ئابووریی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : بێتۆ بایکۆت بسەپێندرێت، هیندستان هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران درێژە پێ دەدات .
ئەم کاربەدەستەی ژووری بازرگانی هیندستان و ئێران سەبارەت بە کارتێکەری ئەگەریی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران لەسەر ڕەوتی جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی هیندستان لە بەندەری چابەهاری ئێران وتیشی: دێهلی نوێ درێژە دەدات بە جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی گەشەی ئەم بەندەرە بێ سەرنجدان بە بایکۆتەکانی ئەمریکا .
چاندهوک، هەروەها داوای لە ئێران کرد سەبارەت بە هاسانکاری ڕەوتی سەرمایەدانانی کۆمەڵگەی ئابووریی هیندستان لە ئێران بە تایبەت لە بواری دەرکردنی ویزە، چالاکی بکات .
لە سەفەری سێ ڕۆژەی حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پازدەی فڤرییەی ساڵی 2018 بۆ هیندستان دوو وڵات پازدە ڕێککەوتننامەی بازرگانی و ئابووریان مۆر کرد .