وتووێژی دژی ئێرانیی نیکی ھیلی لە ھیند
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە مەبەستی زیاد کردنی گوشارەکانی دژی تاران، داوای لە ھیند کرد ھەتا ھاوردەی نەوت لە ئێرانەوە ڕابگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز نیکی ھیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە بە ناردرا مودی سەرۆک وەزیرانی ھێنڕ لە نیودلھیی وت: گرینگە ھیند بەکارھێنانی نەوتی ئێران ڕابگرێت.
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ئەمریکا ھەوڵی ئەوە دەدات کە ماوەی ئەوە بە ھیند بدات کە لە بەندەرێکی ئێران وەکوو بوارگەیەک بەرەو ئەفغانستان کەڵک وەربگرێت.
سوشما سواراج وەزیری دەرەوەی ھێند لەم دوایەدا پێی داگرت: نیودلھی بە لەگەڵ بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێراندا نییەو نەیارە.
سواراج وێڕای پێداگرتن لە سەر گەشە پێدانی ھاوکارییەکانی تاران و نیودلھی ، ئامادە بوونی ھیندی بۆ گۆڕینەوەی دراڤی بە پارەی دەرەکیی یۆرۆ لەگەڵ ئێراندا ڕاگەیاندو ڕاشکاوانە وتیشی: لە چوارچێوەی دابە نێونەتەوەییەکان و ڕێزنانی بەرامبەر، ھیند لە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبێت.
ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە ئاراستەی دوژمنایەتییەکانی لەگەڵ گەلی ئێران ڕایگەیاند: بە وڵاتانی ڕاگەیاندووە کە تەواوی ھاوردەی نەوتیی خۆیان لە ئێرانەوە ھەتا مانگی نوامبری داھاتوو بەیەکجاری ڕابگرن.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی لە بارەی ڕاگیردرانی فرۆشتنی نەوتی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە تواناییە نێوخۆییەکانی و بەھرە وەرگرتن لە بارستاییە نێونەتەوەییەکانی دەتوانێ لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا خۆی ڕابگرێت.