حوزه‌یران 29, 2018 17:23 Asia/Tehran
  • پیداگریی نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پاڕاستن وجێ بە جێ کرانی بەرجام

نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەر پاڕاستن وجێ بەجێ کرانی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش (بەرجام) پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینیی ئیرنا، " ماجائوشو" وتی: بەرجام ، نمونەیەکی سەرکەوتوو بۆ چارەسەرکرانی مەسەلەکان لە ڕێگەی وتووێژ ودانوستانە و دەبێ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی واژۆکەری ئەم ڕێککەوتنە ڕێزی لێ بگیردرێت. نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە پیداگری لەسەر پشتیوانیی پیکەن لە بەرنامەی کۆ هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) لە بەر کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە داخ ومەخابنی دەربڕی. ئەم دواییە "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین لە کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە شاری چینگ دائو، لە ڕٶژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە بنپێکرانی بەرجام لەلایەن " دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە پیداگری کرد: چین هەروا خۆی پێبەند بە پاڕاستن و جێ بەجێ کردنی بەرجام دەزانێ. دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ بە دوپات کردنەوەی بوختانە پوچەڵ و بێ بنەڕەتەکانی لە دژ ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ