ته‌مووز 09, 2018 21:21 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرلەنوێی چین لەسەر داکۆکی شێلگیرانەی پیکەن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند؛ ئامادەبوونی "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ڤیەن بۆ پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی)، نیشانەی داکۆکی کردنی پیکەنە لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

"هواچونیئینگ" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا پێی داگرت: ئێران، چین، ڕووسیا، ئاڵمان، ئینگلیز و فەڕانسە لەدانیشتنی ڕۆژی هەینی لە ڤیەن، هاوبەشییەکی چالاکیان بوو هەتا بیسەلمێنن جێ بەجێ کرانی دروست و بەوردیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ویست و داوای ئەوانەو پشتیوانی لێ دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: بەڕێوەچوونی دانیشتنی ڤیەن بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکەمجار پاش پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە بوو، پڕگرینگەو پێشاندەری ئیرادەیەکی سیاسی ئەرێنییە کە لەنێو ئەنداماندا هەیە.

چونیئینگ وتی: پێداگریی ئێران لەسەر مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیداو ڕوونکردنەوەی دوولایەن بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گرینگترین دەسکەوتی سیاسی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپایی لایەنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران، چین و ڕووسیا بوو.

وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین لە شیکردنەوەی پێشنیارە پێنج بڕگەییەکەی خۆی لەدانیشتنی ڤیەن ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەسەندکراوەو دەبێ بێ سێ ودوو جێ بەجێ بکرێ و هاوکات سەقامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە لەبارودۆخێکی هەستیاردایە، بپارێزرێ.

سەرپەیڤ