ڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی هێند لەگەڵ دامەزرانی بانکی ئێرانی لە وڵاتەکەی
سەرچاوەکانی هێندی هەواڵیان دا لە ڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی وڵاتەکەیان لەگەڵ دامەزرانی بانکێکی ئێرانی لەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئێرنا بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی هیندی " ئایندین ئاکسپریس، پیوش گویاڵ وەزیری دارایی هێند ،بە بانکی ناوەندی ئەم وڵاتە ڕێگای داوە هەتا بەر لەدەسپێکرانی بایکوتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران، شوعبەیەک لە بانکی ئێرانی پاسارگاد لە شاری بەمبەیی هێند دابمەزرێنێت. بانکی ناوەندی هێند ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو خەریکی لێکدانەوەی داخوازی سێ بانکی ئێرانی پاسارگاد ، پارسیان وبانکی سامان بۆ کرانەوە وکەوتنە گەڕی شوعبە لە هێندە. لە ساڵەکانی ئەم دواییە نەبوونی کاناڵی بانکی نێوان ئێران وهێند لە گرینگترین کێشەکانی تیجاری وپەرەی ئالووێرەکانی ماڵیی نێوان دوو وڵات بووە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ٢٠١٨ بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی لەدژی ئێران ، چوونە دەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند کە ئەم کردەوەیەی کاربەدەستانی واشنتۆن لەگەڵ مەحکومیەتی بەربڵاوی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی ڕووبەڕوو بووەوە. بەریتانیا ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئاڵمانیاو یەکیەتی ئوروپا وەکوو لایەنەکانی بەرجام وتوویانە لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن.